بی شرۆڤە

بابەتی هەمیشەیی

قەزای دێزە کەوت لە گۆزە

کاتێک بەڵایەک بۆ یەکێک دێ و بەر یەکێکی‌تر ئەکەوێ.

لەگەڵ گورگا گۆشت ئەخوا، لەگەڵ مەڕا شین ئەکا

بەیەکێک ئەوترێ کە لەگەڵ تۆش بێ و لەگەڵ دوژمنەکەشت بێ.

ئاردی بێژراوە، کەپەکی ماوە

واتە: باشی ڕۆیوەو خراپی ماوە

نە شەرع بە مەلا، نە عورف بە ئاغە

واتە: مەلا لە شەرعا دەسی هەیە و ئاغاش لە عورف و ڕەسمی ڕۆژا شارەزایەو تۆ لەو دوو بارەوە دەرەقەتی ئەوان نایی.

نە دەم ها کردنم هەیە، نە پای ڕاکردن

واتە: من لە خۆما نایبینم کە بتوانم لەو کێشەدا هاوبەشی بکەم.

کۆنەی خۆت پینە و پەڕۆ کەو تازەی مەردم لەبەر مەکە

واتە: بە کەم‌وکوڕی خۆتەوە بسازە و ڕوو لە بێگانە مەنێ .

کونا مشکی لێ بوەسە قەیسەری

بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر ترسابێ و لە بیری خۆشاردنەوەدابێ و کون بە کون دەرچێ.

بۆیە پێت ئێژم کاکە، چۆلەکەم بۆ بگری

واتە: بۆیە خوڵتەت پێ ئەکەم، کەلێکم بگری.

ببێ بە ئاگر ژێر خۆی ناسووتێنێ

واتە: ئەگەرچی زۆرییش دڕندە بی، بۆ دەور و بەر خوەی مەترسییەکی نییە.

ئاشتی پشیلە و مشک، پرسەی بەقاڵە

واتە: ئەگەر دوو دوژمن پێکەوە ئاشتی بکەن،  مەترسی ببێ بۆ یەکێکی‌تر کە پەیوەندی بەوانەوە هەیە.

فەرهەنگی تەمەڵ!

حەکیم: چەپەری مردن. جەهلی مورەکەب: دوو سۆفی لەیەک شوێنا.

کەڵەشێر و گەلەگورگ