بۆ ئەوەی جارێكی دیكە جینۆساید نەكرێینەوە

 

 

 

عەلی مەحمود

 

ڕۆژی پێنج شەمە 17-7 بەشێك لە رێكخراوەكانی جینۆساید , لە شارەكانی هەولێر, سلێمانی, هەڵەبجە, رزگاری , چەمچەماڵ  بە بۆنەی رۆژی دادپەروەری تاوانكاری جیهانی گردبوونەوەو كۆنفرانسی رۆژنامەنووسیمان ئەنجامدا , كۆمەڵَ داواكاریمان خستە بەردەم رایگشتی كوردستانی و عێراقی . دەقی بەیاننامەكەمان  ئەمەی خوارەوەیە: 

لە یادی 27 ساڵەی دادپەروەری تاوانكاری جیهانیدا 

پەیماننامەی ڕۆما كە 27 ساڵ لەمەوپێش و لە 17-7-1998 بریاری لەسەر دراوە, تا ئێستا چەندین جار هەمواركراوەتەوە و  23 ساڵ لەمەوپێش و  لە یەكی یۆلی 2002 ەوە دەستی بەكار كردووە, لە ئێستادا 124 وڵات پەسندی پەیمانامەكە و دادگاكەیان كردووەو هەنووكە ئەندامن تیایدا، هەروەها 139 وڵات واژۆیان لەسەر كردووە.

عێراق لە بەرواری 15-2-2005 بەو ڕێككەوتنەوە پەیوەست بووە، بەڵام بێ هیچ ڕوونكردنەوەیەك دوای دوو هەفتە پاشەكشەی لێكردووە.

23 ساڵە ئەم دادگایە بەهەموو كەموكوڕیەكان و ئەو رەخنانەی لێی گیراوە بۆتە بەربەستێك تا رادەیەك هەستپێكراو لەبەردەم ئەنجامدانی تاوانە زەقەكان" تاوانەكانی جینۆساید, تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و عدوان" و تا رادەیەك  كەمكردنەوەیان, لەم پێناوەدا ئێمە زیاتر لە 20 ساڵە بێ پسانەوە كار بۆ بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی دەكەین.

لە یادی 27 ساڵەی بڕیاری پێكهێنانی دادگاكەو 23 ساڵەی دەست بەكار بونی ئەو دادگایە و رۆژی  دادپەروەری تاوانی جیهانی, وەك گەلی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە, لە هەموو گەلانی دیكە زیاتر پێویستمان بە دادگایەكی جیهانی لەم چەشنە هەیە, بەهۆی ئەو تاوانانەی لە رابردوو بەرامبەرمان كراون, بۆیە  داواكارین:

- عێراق پەیماننامەی رۆما واژۆ بكات و بە زووترین كات  پەیوەست بوونی خۆی بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی  رابگەیەنێت, بۆ ئەوەی دڵنەواییمان بداتێ عێراقی ئەمڕۆ و ئایندە جیایە لە عێراقی تاوان و جینۆسایدی پێشوو, بۆ ئەم  مەبەستە پێویستە پەرلەمانی عێراق بە رۆڵی خۆی هەڵبستێت.

- حكومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق  فشار بخەنە  سەر حكومەتی كوردستان 258  تۆمەتباری ئەنفال وەك تاوانبار سەیر بكەن و  دادگایی بكرێن.

- حكومەتی عێراقی هەموو ئەوانەی وەك تۆمەتبار ناویان لە كەیسەكانی جینۆسایدی خەڵكی كوردستان هاتووە دادگایی بكات.

- حكومەتی عێراقی قەرەبووی مادی و مەعنەوی قوربانیانی رژێمی پێشوو بكاتەوە بێ جیاوازی, لە داوای لێبوردن كردن لێیان و قەرەبووی مادییان تا گەڕانەوەی روفاتی ئازیزانیان.

- حكومەتی عێراقی پێشوازی لە هیچ كەسێك نەكات لە لایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە داواكراو بێت, یان گومان لێكراوبێت لە ئەنجامدان و بەشداریكردن لەو تاوانانەی لە تایبەتمەندی دادگای ناوبراوە.

- پەلە بكرێت لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و هێنانەوەی روفاتی قوربانیان و ئەنجامدانی پشكنین بۆ ناسینەوەیان.

- قەرەبووی مادی و مەعنەوەی  قوربانیانی تاوانەكانی جینۆساید, تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جەنگ لە عێرقدا بكرێتەوەو تاوانباران لە سزا رزگاریان نەبێت.

- دادگای باڵای تاوانەكان عێراق چالاك بكرێتەوە, تاوانبارانی جینۆساید بێ جیاوازی هەموو دادگایی بكرێن و لە سزا رزگاریان نەبێت.

-

- -تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان له پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی – Koncicc

-كۆمەڵەی قوربانیانی چەكی كیمیاوی هەڵەبجە

- چاودێری كوردۆساید-چاك

-تۆڕی ئایكان كوردستان ــ IKN

-رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان ــ OAWMD

-رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ــ OJC

-رێكخراوی جیهانی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی- WWW

-هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان

-گۆڤاری تۆبزاوە

-رۆژنامەی نگرە سەلمان

– رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان

-رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید-  Kwg

 

17-7-2025

 

 

 

 

009647503714620

044A9923.JPG044A9923.JPG~8.2 MBShow Download

504432633_30368527756127566_3553924873495477003_n.jpg504432633_30368527756127566_3553924873495477003_n.jpg~522 KBShow Download

Afbeelding van WhatsApp op 2025-05-14 om 18.09.47_0a882a1c.jpgAfbeelding van WhatsApp op 2025-05-14 om 18.09.47_0a882a1c.jpg~320 KBShow Download

Afbeelding van WhatsApp op 2025-07-17 om 10.33.45_e5762c89.jpgAfbeelding van WhatsApp op 2025-07-17 om 10.33.45_e5762c89.jpg~407 KBShow Download

Afbeelding van WhatsApp op 2025-07-17 om 17.42.17_cc56c1d1.jpgAfbeelding van WhatsApp op 2025-07-17 om 17.42.17_cc56c1d1.jpg~183 KB