سوتاندنی چەکەکانی پەکەکە، لە نێوان نیگەرانی و هیوایەک بۆ خەباتی سیاسی مەدەنیانە..

 

 

 

 

  رێناس بەکر    

راوێژکاری سیاسی

 

سوتاندنی چەکەکانی پەکەکە، لە نێوان نیگەرانی و هیوایەک بۆ خەباتی سیاسی مەدەنیانە لاپەڕەیەکی نوێی خەباتی سەردەمیانە لەدەرەوەی بنبەستی سیاسی، داینامیکی ناوچەیی، و سیناریۆکانی داهاتوو لە پرسی کورددا..

چەک سوتاندن، جیاواز لە چەک رادەستکردن و تەسلیم بوون بە واتای ئاشتی و قۆناغێکی نوێی خەباتی سیاسی دێت ،ئەمەش وەک سیبولی نیازپاکی بۆ فەراهەم کردنی ئاشتی لە ئێستاو لە ئەگەری نەبوونی ئاشتی دووبارە پەنابردنەوە بۆ چەک و دەست کردنەوە بە خەباتی شاخ و چەکداری لە پێناو ئامانجاکەدا ،کەواتە سوتاندنی چەکەکان بەمانای سەرکەوتن دێت نەک رادەست کردن وتەسلیم بوون...

گەر بپرسین : ئایا سوتاندنی چەک لەلایەن پەکەکەوە  نسکۆیە ( ئاشبەتاڵ)ە یان  کۆتایی  خەباتی 40ساڵی کوردە لەباکوری نیشتمان ؟ خەباتی چەکداری پەکەکە دژی کۆماری تورکیا وبیری میلیتاری تورکی زیاتر لە چل ساڵە بەردەوامە و پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە کۆتاییهێنانە بەو پرسە ئەمنی و سیاسییە خوێناویەی کەبۆسڕینەوەی ڕەگەزی کوردی کە لە 100 ساڵی ڕابوردودا لە تورکیا لەسەردەستی مستەفاکەمال دەستی پێکردووە، بەچەک وئاگروئاسن ڕووبەڕووی نەتەوەی کورد بووەتەوە ، بەنیازی توانەوەی گەلی کورد لەباکور..! پەنابردنی پ ک ک  بۆچەک  لە ساڵی ١٩٨٤وە بۆوەڵامدانەوەوڕێگرتن لەپیلانی شۆڤێنزمی تورکی و پاراستنی توخمی میللەتی کورد لەباکوردەستی پێکرد،

بەڵام هەردەم هەوڵی پەنابردن بۆ دیالۆگ وچەک فڕێدان لەبەرنامەی ئەم پارتە جێگەی بۆتەوە..! یەکەمین ئاگربەست لە ساڵی ١٩٩٣ بەهەماهەنگی تۆرکۆت ئۆزال ومام جەلال هەنگاوی بەرچاوی بۆنرا ،پاشان  بڕیاری کشانەوە دوای گرتنی عەبدوڵڵا ئۆچالان لە ساڵی ١٩٩٩ و "پرۆسەی چارەسەر" لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ هەوڵی چارەسەری ئاشتیانەبوون  وهەنگاونانی  بەکردەویی پ ک ک بوون  بۆکۆتایی هێنان بە چالاکییە چەکدارییەکانی ڕێکخراوەکە. بەڵام هیچ کام لە پرۆسەکان هیوا بەخش نەبوون بۆ بەرقەرار بونی ئاشتی و قبول کردنی دۆزی کورد ئەویش بەهۆی دەمارگیری وعەقڵی ڕەگەزپەرستی سەرانی تورک ویان نەبوونی ئیرادەی سیاسی وچارەسەری ئاشتیانە لای جەنەڕاڵەکانی جەنگ ،هەروەها بێمتمانەیی لە گۆرەپانی سیاسی تورکیادا. دواجار لە نیوەی یەکەمی ساڵی (٢٠٢٥) لە زیندانەوە عبدالله ئۆجئالانی سەرۆک  بانگەوازی ئاشتی و  دیموکراسی داو داوای چەک دانانی لە پەکەکە کرد بەمەبەستی گواستنەوەی خەباتی پەکەکە لە خەباتی چەکداری شاخەوە بۆ خەباتی دیموکراسی سەردەمیانە و برەودان بەچالاکی سیاسی لە ناو کایە سیاسی و حکومرانیەکانی تورکیادا..

لە ١٠ یولیوی ٢٠٢٥ لە ئەشکەوەتی جاسەنەی سلێمانیەوە چاوەکانی جیهانی دیموکراسی لەسەر دیمەنەکانی مەراسیمی چەک سوتاندنی گەریلاکان بوون، کە لەگەل وێنەی سوتاندنی چەکەکان دڵی ملیۆنان کورد سوتا گەرچی لولەی تفەنگەکان روو لە ئاسمان بوو تا بڵێن کورد زیندووە و چەکەکان بێ فیشەک بوون  ئاماژەی ئەوەیان دەدا گەر ئاشتیمان لەگەل نەکەن فیشەکەکان هەڵگیراون وهەردەم کاران.. کەواتە پەکەکە لە خەباتی کوردایەتی نەوەستاوەو کاری سەختر وئامانجی گەورەتریان لە پێشە ..!

ئەوان لەمەو دوا وێستگەی خەبات و قاڵبونەوەیان لە شەری پارتیزانی و شەهامەت و ئازایەتییەوە دەگوازنەوە بۆ خەباتی مەدەنی سیاسی لەهۆڵی پەرلەمان .. ئیتر گەریلاکانیان دەبنە بیرمەندەکانی کایە سیاسیەکان و شاژنەکانی ناو  ژووروهۆڵەکانی پەرلەمان و حکومەت.. لەمەودوا ئەوان سیاسەتمەدارن و کارەکتەرێکی کارای داکۆکیکارن لە مافەکانی کورد لە هۆڵەکانی دارشتنی  دەستوری نوێ ی تورکیاو سیناریۆکانی سیاسەتی داهاتوو دەبن..  

بێگومان تا ئەو دەمەی ئاشتیان لەگەل دەکەن و لێدەگەرێن کورد کوردبێت گەر نا لە جاران ئازایانەتر تفەنگەکەیان دەکەنەوە شان... گەرچی زەمینەسازی پرۆسەکە پرسیارگەلێکی وروژاند کە گرنگترینیان:

1- ئاخۆ پرۆسەکە تا چەند ئیرادەی لایەنەکانی دەسەڵاتداری لەگەڵە وە تا چەند داواکاریەکانی کوردی تیا جێ ئەبێتەوە ؟

2- هەنگاوی داهاتوو  چیە و داهاتوی گەریلاکان لە کوێی سیستمی حکومرانی تورکیایا جێ دەکرێتەوە؟

 

سەرباری هەمووئەمانە گۆرانکاری ناوچەکەو بوونی ئیرادەیەکی نێودەوڵەتی لە چاودێریکردنی پرۆسەکە هیوایەکە بۆ بونیادی ئاشتی و گۆڕانی دۆزی کورد کە هەمووان هیوا خوازین تەنها تفەنگەکان بسوتێت و جارێکیتر هیوای نەتەوەیەک نەبێتە کولو.

تا لێرە بەدواوە کورد بتوانێت ببێتە کورد هەروەک سری سورەیا  لە وەڵامی وتەیەکی ئەردۆگاندا کە وتی : کورد گەشتۆتە هەموو پۆستەکان لەسەرۆک کۆمارو ئەندام پەرلەمان و وەزیرو پۆستە بالاکان لەوە زیاتر چیتان دەوێت؟؟

لە وەلامدا وتبوی : کورد لەم مەملەکەتە بووە بە سەرۆک کۆمارو وەزیر بووە بە هەموو شتێک تەنها رێگە نەدراوە کورد ببێت بە کورد..

بەو هیوایەی لەمەو دوا کوردلەتورکیادا ببێتە کورد....