مستەفا دادار
لە وەتێ ژیریم کردوە،ناژیریم بە ڕێچکە گرتوە..
سە رتاپا خنکاوی گۆمی لیخنی هەڵە و قوربانی..
هەڵبژاردنی وه رپاتەی هەڵە و گەمژەیی و سادە دڵی و خۆشباوه ڕی..
خاکینە و خاکە ڕا بوون و گوژتەی ساکار بوونی دڵی دەربە دەرم ..
چوون بۆ زۆر شوێن و خۆم و کاتی خۆم بە فیڕۆ داوە، بۆ شاد کردنی کۆڕ و ساڵڕۆژ و به شداری شایی و شین و ستران وسە ردولکە چڕین بۆ ئاشنایان و بۆ پیرۆزبایی ..
تەواو بوونی خوێندکاری و سە رفیرازی منداڵی ئەوان کوردان و دوستان..!
کەچی لە ئاکامدا، لەمبە ر چاوی،ئەوان هەواڵانی کۆیلەی ئەحزابی سە قەتی سیاسی کورد و دیل و شە یدای زێڕ و پارە، هەر هەرزانفرۆش بووم و کردوویانم بە تاکە پێڵاوێکی بە ڕواڵەت هونه رمەندانی، گەلی سە ردە ست و دوژمنانی تورک و ڕۆم و عە ڕەب و عەجەم و فارس..!
با خۆم دەلێم:
ئە ی دڵی ناهۆشیار و بریندار و دەربە دەر، ئیدی بە س نییە ؟
گیانە بە سیەتی!
توو خوودا بە سیەتی!
کورد بوون کارەسات!
ئیتر بە سیەتی!
گە لی دەخوشکینە،
گەلی دە برادەرینە،
دەبێ بمبوورن،
بەس کورد بوون پیرۆزبایی خۆتان بێت،
ئیدی بەشی بەندە، تا ئێرە بەسە!
هەی داد و بێداد!
لە خۆم بە تەنێ!