تاڵیبان ٩١ ڕۆژنامەنووسی ژن لە كارەكانیان دووردەخاتەوە

 

 

ماڵپەری دەنگی ژنانی ئەفغانستان بڵاوی کردەوە، لەلایەن تاڵیبانەوە ٩١ ڕۆژنامەنووسی ژن لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی نیشتمانی لە كارەكانیان دوورخرانەوە، دەشڵێن، ئەو هەنگاوەی تاڵیبان نادادپەروەرانەیە و ئەو کەسانە مووچەی دوو مانگیان پێنەدراوە.

ئاوێنە: ماڵپەری دەنگی ژنانی ئەفغانستان سەبارەت بە دەرکردنی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو، لەلایەن تاڵیبانەوە ٩١ ڕۆژنامەنووس و کارمەندی ژن لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی نیشتمانی لە كارەكانیان دوورخرانەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەنگاوەی تاڵیبان نادادپەروەرانەیە و هەروەها ئەو کەسانە مووچەی دوو مانگیان پێنەدراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پرۆسەی دوورخستنەوەی کارمەندەکانی حکوومەت لەلایەن تاڵیبانەوە لەدوای بڕینی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان دەستی پێکرد، بەڵام چالاکوانان ئاماژە بەوە دەکەن تاڵیبان زیاتر ژنان بە ئامانج دەگرێت، ڕۆژی ڕابردوو ١٢٠ مامۆستای ژن له باخچەکانی ساوایانی شاری كابووڵ لە کارەکانیان دوورخرانەوە.

 

سەرچاوە : ئاوێنە