نەوزادی موهەندیس
پێشه‌كى:
له‌هه‌رێمى كوردستاندا و به‌تایبه‌تیش دواى ڕاپه‌ڕینه پیرۆزه‌كه‌ى به‌هارى ساڵى 1991ى گه‌له‌كه‌مان و وه‌ده‌رنانى داموده‌زگاكانى ڕ‌ژێمى به‌عس و له‌جێگه‌یدا چێكردنى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن بۆ په‌ڕله‌مانى كوردستان و دواتریش دامه‌زراندنى یه‌كه‌م كابینه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ساڵى 1992دا، ئیدى جۆره ده‌سه‌ڵاتێكى دیفاكتۆ دامه‌زرا و نیوه به‌نیوه له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى وه‌كو دوو گه‌وره حیزب و هێزى جه‌ماوه‌رى و چه‌كدارى و خاوه‌ن ده‌یان ساڵه‌ى خه‌باتى چه‌كدارى بونه شه‌ریكه‌به‌ش له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م هه‌رێمه‌دا و ئه‌وا ده كابینه‌ى حكومى و 6 خولى هه‌ڵبژاردنى په‌ڕله‌مانى ئه‌نجامدراون ئه‌و دوو حیزبه به‌به‌رده‌وامى ئه‌م 34 ساڵه‌ى ڕابوردو وه‌كو برا و هه‌ندێك جاریش ناهاوسه‌نگ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شكردوه و داهات و خه‌رجى و چاره‌نوسى ئه‌م هه‌رێمه‌یان پاوانكردوه به‌هه‌موو باشى و خراپیه‌كانیه‌وه.
دواتریش دواى چه‌ند ساڵێك ژماره‌یه‌ك حیزبى سیاسى نوێ دامه‌زران كه پێشینه‌ى خه‌باتى چه‌كدارى و شۆڕ‌شیان نه‌بوه و خاوه‌نى جه‌ماوه‌ر و هێزى چه‌كداریش نه‌بوون ،له‌پاڵ ژماره‌یه‌ك حیزبى تردا كه وه‌ك یه‌كێتى و پارتى خه‌باتى شاخ و چه‌كداریشیان هه‌بوه.به‌ڵام هه‌موان به‌یه‌كه‌وه و به‌ته‌نهاش هیچ كات نه‌یانتوانیوه ببنه هۆكارێك بۆ گۆڕ‌انى گه‌وره له‌ده‌سه‌ڵات یان دوورخستنه‌وه و په‌راوێزخستنى یه‌كێتى یان پارتى له ده‌سه‌ڵات.
به‌م شێوه‌یه ساڵانى ڕابووردوو و له ئێستادا چه‌ندین حیزبى به‌ناو ئۆپۆزسیۆن یان ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى و پارتى دامه‌زراون له كه‌مینه ته‌نه‌وه‌كانى توركومان و مه‌سیحى و ئاشورى و ئیسلامى و نه‌ته‌وه‌یى و مه‌ده‌نى تر، كه هه‌ندێكیان له قۆناغێكدا توانیویانه ململانێى توند بكه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و پارتیدا و تاڕاده‌یه‌ك هێز و گوشار و فشارى گه‌وره‌یان كرده سه‌ریان و قه‌واره و ژماره‌ى ده‌نگ و كورسیه‌كانى یه‌كێتى و پارتیان كه‌مكرده‌وه.به‌ڵام دواجار به‌هۆى ململانێ ناوخۆییه‌كانى خۆیان و هه‌ڵپه‌ى ده‌سه‌ڵات و به‌شدارى له حوكمڕانى و كۆكردنه‌وه‌ى ئیمتیازات و پله‌و پۆست و سه‌روه‌ت و سامان،نه‌یانتوانى ئه‌و دروشم و ئامانجانه‌ى كه‌بۆخۆیان دیاریانكردبوو وه‌دیبێنن و پوكانه‌وه و بچوك بونه‌وه و له ئێستاداكه‌مترین ده‌نگ و ڕه‌نگیان بۆ ماوه‌ته‌وه.
ئیدى حیزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات یه‌كێتى و پارتى وه‌كو خۆیان به‌كه‌مێك گۆڕانكارى له قه‌واره و ده‌نگ و كورسیه‌كانیان وه‌كو دوو حیزبى گه‌وره‌ى خاوه‌ن نفوز‌و هێزى چه‌كدارى و دارایى ماونه‌ته‌وه و به ئاشكرا و نهێنى ململانێ و كێبڕكێى یه‌كتر ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانى تریشدا گوشار و فشار به‌كاردێنن له‌پێناو مانه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵاتدا.
هاوكێشه‌ى حوكمڕانى له هه‌رێمدا چۆنه؟
له‌دونیاى پێشكه‌وتووى دیموكراتیك‌دا،هه‌میشه هاوكێشه‌ى حوكمڕانى بریتیه له بوونى دوو جه‌مسه‌رى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن،و به‌شێوه‌یه‌كى دیموكراتیانه ململانێ یان كێبڕكێى یه‌كتر ده‌كه‌ن و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه به‌رامبه‌ر یه‌كتر هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى هێمنانه و هه‌ندێك جاریش توند پیاده ده‌كه‌ن و ئه‌نجامیش شكستخواردو دانبه‌شكسته‌كه‌یدا ده‌نێت و ده‌بێته جه‌مسه‌رى ئۆپۆزسیۆن وبراوه‌ش ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست و به ئاشتیانه‌ش ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵات له‌نێوانیاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و وه‌ك دوو جه‌مسه‌رى لێپرسراو له ژیان و گوزه‌رانى كۆمه‌ڵگا و پێشكه‌وتنى وڵات و پاراستنى ئه‌منیه‌ت و سه‌روه‌رى وڵات كارده‌كه‌ن و كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كاره باش و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانى گه‌ل و نیشتیمان و خاوه‌ن به‌رنامه و دیدگا و تێڕوانینى نیشتیمانین و جیاوازى له‌نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و مه‌زهه‌بى و ناوچه‌ییه‌كاندا ناكه‌ن و به‌پێى ده‌ستور و یاساكانى خۆیان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و تابۆیان بكرێت خۆیان به‌دوور ده‌گرن له‌كارى نایاسایى و گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سه‌روه‌ت و سامانى نیشتیمان.به‌م شێوه‌یه ژینگه و شێوازێكى حوكمڕانى ته‌ندروستیان بۆخۆیان چێكردوه و بۆته نه‌ریت و كه‌لتورێكى جوان كه هه‌موان ئاواتى بۆ ده‌خوازن له‌وڵاتانى دواكه‌وتوو و نادیموكراتیدا و توانیویانه به‌هه‌شتێك بۆ هاوڵاتیه‌كانیان بنێت بنێن.
حیزبه ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم و شێوازى حوكمڕانیان:
به‌ڵام له كوردستاندا،ئه‌م هاوكێشه‌یه زۆر ناهاوسه‌نگ و لاسه‌نگه‌و هیچ كات جه‌مسه‌ره‌كانى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن نه‌بوونه‌ته دووهێزى كێبڕكێكه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى یه‌كتر،به‌پێچه‌وانه‌وه بونه‌ته دوو جه‌مسه‌رى دژبه‌یه‌ك و ناته‌باو دڕدۆنگ و دوور له‌یه‌كتر و له‌سه‌ر بچووكترین بابه‌ت و مه‌سه‌له گرنگ و چاره‌نوسسازه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه یه‌ك و یه‌كگرتوو نه‌بوون له ده‌نگ و ڕه‌نگیاندا.نه‌ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كى دیموكراتیانه‌ى پێگه‌یشتوو و خه‌مڵیو مامه‌ڵه‌ى كردوه و نه ئازادیه‌كانى باش دابینكردوه و نه ڕێگه‌شى داوه كه هێز و لایه‌نه‌كان و ده‌نگه جیاوازه‌كان به‌باشى گه‌شه‌بكه‌ن و پێبگه‌ن به‌هۆى قۆرخكاریان بۆ هه‌موو جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌ى وڵات به‌درێژایى 34 ساڵى ڕابووردوو كه ئه‌م جۆره له حوكمڕانى بۆته نه‌ریت و نمونه‌یه‌كى دواكه‌وتووى دوو زۆنى جیاوازى دابه‌شكراو و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار تاڕاده‌ى بێ باكیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ڕووداو و ئاینده و چاره‌نوسى ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه‌شدا كردوه و نه‌توانراوه حوكمڕانیه‌كى ئۆرگانیكى و دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌رى و ڕاگه‌یاندنه‌كانیش ئازاد و ئازابن له ئیشوكاره‌كانیاندا و ته‌نانه‌ت هه‌ردوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ش له‌نێوان خۆشیاندا ململانێى توند و خوێناوى و شه‌ڕى ناوخۆشیان ئه‌نجامداوه و له‌سه‌ر پۆست و پله و په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه و دونیاش ململانێى نه‌رێنیان ئه‌نجامداوه.له‌به‌رامبه‌ر حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش سیاسه‌تى (گۆچان و گوێزه‌ریان) به‌كارهێناوه و جارێك به‌نه‌رمى و جارێكیش به گوشار و فشارى هێز و دارایى ترساندویانن و ڕێگه‌یان نه‌داوه كه ببنه هێزى ڕاسته‌قینه و پێكه‌وه كێبڕكێ بكه‌ن بۆ خزمه‌تى گه‌ل و نیشتیمان و هه‌میشه له‌هه‌وڵى په‌رتكردن و تێكدانى ڕیزه‌كانیاندا بوون بۆ مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات و هێزى خۆیان.
ئه‌ى هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان چۆن بوون و له ئێستاشدا چۆنن؟
له‌ماوه‌ى ئه‌و 34 ساڵه‌ى ڕابووردوودا له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتدار (یه‌كێتى و پارتى)، زیاد له 10 حیزبى سیاسى كوردى و حیزبى كه‌مینه نه‌ته‌وه و ئاینه‌كان هه‌بوون.هه‌یانه نه‌رمونیان و میانڕه و هه‌شیانه توندڕه نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى بوونه،زۆرینه‌شیان له ژێر عه‌باى حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه له ئه‌نجامى جیابونه‌وه هاتونه‌ته بوون و نه‌زه‌روره‌تى قۆناغه‌كه و نه مێژووكردیشن ،به‌ڵكو زۆربه‌یان به‌هۆى ململانێى ناڕه‌وا و به‌ده‌ستهێنانى پۆست و پله و ئیمتیازات جیابونه‌ته‌وه و به‌ناوى حیزبى سیاسیه‌وه ده‌ستیانداوه‌ته كار و له گه‌ڕى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕه‌نگه له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا كه هێشتا جه‌ماوه‌ر باشى نه‌ناسیبوون و به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تى زۆریش له‌هه‌ردوو (یه‌كێتى و پارتى)) و نه‌بوونى دیمو‌كراتى ڕاسته‌قینه و دادپه‌روه‌رى و یه‌كسانى و وه‌كیه‌كى و بوونى قۆرخكارى و پاوانخوازیان بۆ ده‌سه‌ڵات،كورسى و ده‌نگى باشیان هێنابێت، به‌ڵام هه‌رئه‌وه‌ندى به‌شدارى حوكمڕانیان كردوه و به‌شدارى دابه‌شكردنى كێك و شیرینى و ئیمتیازه‌ته‌كانى ده‌سه‌ڵاتیان كرد،ئیدى ئه‌وانیش به شوێن پێى یه‌كێتى و پارتى كه‌وتن و به‌هۆى نه‌بوونى ڕه‌سه‌نایه‌تى كار و گوتاریان و نه‌بوونى ڕه‌گ و ڕیشه و پێشینه‌ى ڕابووردویان و و نه‌بوونى به‌رنامه‌ى ستراتیژى و نه‌بوونى سه‌ركرده‌یه‌كى كاریزماى به‌هێز و ته‌نها بۆ هه‌ڵپه‌ى ده‌سه‌ڵات دامه‌زراون،نه‌یانتوانیوه له‌به‌ر هه‌ژموون و گوشاره‌كانى ده‌سه‌ڵات خۆڕابگرن و بچوك و به‌ره‌و پوكانه‌وه چوون و ده‌نگ و ڕه‌نگه‌كانیان كاڵبونه‌ته‌وه.
هه‌ندێكى تریشیان سه‌ركرده‌كانیان حیزبه‌كانیان بۆخۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دروستكردوه و سیاسه‌تى میراتگریان پیاده‌كردوه و به‌م كاره‌شیان پێشى هه‌ریه‌كه له هه‌ردوو یه‌كێتى و پارتیان داوه‌ته‌وه به‌خراپترین شێواز، هه‌ندێكى تریشیان سوار شه‌پۆله ناڕه‌زاییه‌كانى جه‌ماوه‌ر و شه‌قامبوون و توانیویانه به‌شێك له متمانه‌یان به‌ده‌ستبێنن.
به‌م شێوه‌یه هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى هه‌رێم به‌هێنده‌ى ژماره‌كه‌یان دابه‌شبوونه‌ته سه‌ر دیدوبۆچوون و به‌رژه‌وه‌ندى جیاوازى بچووك و ناتوانن له‌ناو خۆیاندا به‌ره‌یه‌كى یه‌كگرتووى به‌هێز له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتى و پارتى ده‌سه‌ڵاتداردا پێك‌بێنن و ببنه مه‌ترسى بۆ گۆڕانكارى و ته‌حه‌داكردنیان و وه‌ك ده‌ڵێن ته‌نها خودایان یه‌كه.ئه‌و هێزانه سه‌ڕه‌راى كه‌موكوڕیه‌كانى ده‌سه‌ڵات نه‌یانتوانیوه كارى جدى بكه‌ن و ببنه هێزێكى ڕاسته‌قینه به‌ڵكو بونه‌ته وابه‌سته‌ى هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان.نه‌یانتوانیوه كه شه‌قام بجوڵێنن و ڕابه‌رایه‌تیشى بكه‌ن و ئه‌م په‌رت و بڵاویه‌ى ئۆپۆزسۆن شه‌قامیشى بێهێز و كاریگه‌ر كردوه.
ئه‌ى شه‌قام و جه‌ماوه‌ر و ڕێكخراوه پیشه‌یى و مه‌ده‌نیه‌كان ڕۆڵیان چییه؟
كاتێك به‌و شێوه‌یه هاوكێشه‌ى حوكمڕانى ناهاوسه‌نگ و لاسه‌نگ بێت،ئه‌وا به‌داخیشه‌وه شه‌قام و جه‌ماوه‌ریش هه‌رچه‌نده جه‌ماوه‌رى گه‌له‌كه‌مان هوشیار و ئاستى تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌شیان بۆ گۆڕانكاریه‌كان هه‌یه،به‌ڵام ئه‌وانیش دابه‌شبوونه‌ته سه‌ر بیروڕاو و بۆچوون و به‌ره‌ى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و ئه‌و توانا گه‌وره و جه‌ماوه‌رى و گوشار و فشاره دیموكراتیانه‌یان له‌ده‌ستداوه و بچوك و بێ كاریگه‌ر ماونه‌ته‌وه،به‌هۆى دواكه‌وتنیان بۆ دید و به‌رنامه‌ى حیزبه‌كانیان هه‌موو متمانه و ڕه‌وایه‌تیه‌كى زۆرینه‌یان له‌ده‌ستداوه و به‌ڵگه‌ش دواى ئه‌و هه‌موو خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى و مانگرتنانه‌ى كه به‌شێوه‌یه‌ى هێمنانه و هوشیارانه ئه‌نجامیان ده‌دا، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌جێنداى حیزبایه‌تیه‌وه نه‌یاتوانى نه له‌لاى ده‌سه‌ڵات گوێلێگیراوبن و نه له‌لاى به‌ناو هێزه ئۆپۆزسینه‌كانیش ببنه جێگه‌ى متمانه.هه‌ربۆیه ئه‌م به‌ره‌یه‌ش بێده‌نگ و بێ كاریگه‌ر مانه‌وه.وڕێكخراوه پیشه‌یى و مه‌ده‌نیه‌كانیش بونه‌ته هه‌ڵسوڕاوى ده‌ست و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ى حیزبه سیاسیه‌كان و كارى پیشه‌یى و سه‌ندیكایى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان ناكه‌ن و ئه‌وانیش نه‌یانتوانیوه بچووكترین كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گۆڕانكاریه‌كان.
ده‌سته‌بژێر ڕۆشنبیر ئه‌ركیان چیبوه ؟
به‌داخه‌وه له‌م گێژاوى قه‌یرانى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و جه‌ماوه‌ر و تێكچڕژانى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و نه‌بوونى متمانه به‌هه‌موویان،ده‌سته‌بژێرى ڕ‌ۆشنبیرى هه‌رێمیش هیچ ده‌نگ و ڕه‌نگێكى دیار و تۆخیان نیه و ئاماده‌گی به‌هێزیشیان له‌كایه‌كه‌دا له‌ده‌ستداوه و هه‌موان بۆ سه‌لامه‌تى سه‌روو زمانیان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه. جا كاتێك ئه‌م نوخبه ڕۆشنبیره‌ش هێنده ترسنۆك و خۆپارێز و بێده‌نگ بن ،ئیدى ئومێدێك نامێنێت بۆ ڕابه‌رایه‌تى كۆمه‌ڵگا و هه‌ڵگرانى چراى ڕێ ڕۆشنكه‌ره‌وه و گۆڕانكارى گه‌وره له كۆمه‌ڵگادا. هه‌ربۆیه ته‌واوى هه‌رێمه‌كه‌مان له بازنه‌یه‌كى بۆشى ناجێگیرى سیاسى و ئابورى و ئه‌منى و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیدا ده‌سوڕێته‌وه بێ ئه‌وه‌ى بتوانێت خۆى ده‌ربازبكات و ئاینده‌یه‌كى ڕۆشنتر بۆخۆى دیاری بكات.
له‌ئێستادا و دواى 200 ڕۆژ له هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌ڕله‌مانى كوردستان نه‌توانراوه نه له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى وه‌كو دوو حیزبى گه‌وره و یه‌كه‌م و دووه‌مى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنیشدا بتوانرێت هه‌نگاوى جدى هه‌ڵبنرێت بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم،كه بۆته هۆى دروستبوونى بۆشاییه‌كى گه‌وره له حوكمڕانیدا له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌و هه‌موو مه‌ترسى و ئاڵنگاریه‌ى كه له‌ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌ده‌ن و به‌رده‌وامیشن.ئیدى ئه‌م هه‌رێمه له‌نێوان بێ باكى حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و په‌رتوبڵاوى وبێ كاریگه‌رى حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و بێده‌نگى جه‌ماوه‌ر و شه‌قام وڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی و بێهه‌ڵوێستى نوخبه‌ى ڕۆشنبیریشدا،كه‌وتۆته به‌ر چاره‌نوس و ئاینده‌یه‌كى ناڕوون و هه‌موان به‌نیاز و هیواوه ده‌ژین له چاوه‌ڕوانى گۆدادان بۆ ڕزگاركردنیان.
بۆیه چێكردنى گۆڕانكارى و دامه‌زراندنى ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیه‌كى مه‌ده‌نى و پێشكه‌وتوو دیموكراتیانه‌ى دادپه‌روه‌رى له‌م هه‌رێمه‌دا به‌م دۆخه ناهاوسه‌نگ و لاسه‌نگه‌ى جه‌مسه‌ره‌كانى هاوكێشه‌ى حوكمڕانى (ده‌سه‌ڵات كه ئه‌و شه‌یتانه نین كه ئۆپۆزسۆون وێنایان ده‌كات + ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌و فریشته بێ تاوان و بێ كه‌موكوڕییه نین كه خۆیان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن) كارێكى سه‌خت و دژواره و ڕه‌نگه موسه‌ته‌حیلیش بێت و ببێته خه‌ونێكى زڕى وه‌دینه‌هاتوو.
سەرچاوە : خەندان