دکتۆر توانا
بەشی یەکەم
ئەگەر جارێک خەڵەتاندمت ،خوابتگرێ،ئەگەر بووبەدووجار خوا خۆم بگرێ..!
هەرعەقڵە لەخەسارێ..
هەروەها پێشینانمان فەرمویانە: درۆزن جارێک ناشتا دەکات...
کاک مەسعود لە گاڵتەجاڕیەکەی ڕیفراندۆم خۆڵی کردە چاوی پارتییەکان و گشت میللەتی کورد ..
کاک مەسعود هەڕەشەی کردو ووتی "چی دەبێت باببێت"
کاک مەسعود کۆمەڵێ بەڵێنی زلیشی داو ووتی : بیکەنە ملی من ،بڵێن "خەتای ئەم پیاوە بووە ! "
بەڵام تەنها میللەتی بێکەس وبێشوان باجی ئەم هەڵەیەی کاک مەسعودی دا..تەنها کوردستان نیوەی خاکی باشوری لەدەستدا، تەنها مووچەی میللەت بڕدرا.. بنەماڵەی کاک مەسعود لە بەقاچاخ بردن ودزینی نەوت ڕانەوەستاون ،لفلێدانی گومرگی ئیبراهیم خەلیل ڕانەوەستاوە..قۆرخکردنی دەسەڵاتی ناوپارتی وتاڵانکردنی زەوی بازرگانی وشەراکەتی کۆمپانیا بازرگانی وهێڵەئاسمانی وبیناسازییەتورکیەکان لە دهۆک وهەولێرڕانەوەستاوەو ئاشی بنەماڵە وەک خۆی دەگەڕێ ..
ئەمڕؤ دزی وفزی لەموچەی کارمەندان وبانک وهەژماری ئەویشی هاتۆتەسەر!
وائەمڕۆ جارێکییتر کاک مەسعود سەری دەرهێناوەتەوەو هەڕەشە دەکات لەبەغداد ..! هەرچۆن کاتی خۆی هێمن هەورامی درۆی شاخداری ڕیزدەکرد بەهەمان تاسو بەهەمان حەمام دیسان بێشەرمانە "کلاونەکانی" بنەماڵە ئەمڕۆ درۆ ڕیزدەکەن ..
بۆگشت کەس ولایەنانەی ناوی ئۆپۆزیسیۆنیان لەخۆناوەو ئەو کڵاولەسەرنانەی ڕیفراندۆمە شەلەکەی کاک مەسعودیان بیرچۆتەوەو ئەمڕۆ دوای هاژوهوژی دەستگا ڕاگەیاندنە گوماناویەکانی کاک مەسعودوکوڕەکەی کەوتون وە باوەڕ بەم پیاوە دەکەن :
باش بزانن ئێوە تەنها داشی شەترنجەکەن ،کاک مەسعود وکوڕەکەی زۆرزانانە وەک پەیژە بەکارتان دەهێنن تا سبەینێ لەگەڵ بەغداد مامەڵەتان پێوە بکەن بۆ وەرگرتنی زۆرترین دەستکەوتی مادی بۆخۆیان وبنەماڵەکەیان..
بۆئەو کەس ولایەنانەی ئەمڕۆ شوێن کاک مەسعود وکوڕەکەی دەکەون وباوەڕ بە بنەماڵەی مەسعود بارزانی دەکەن، ئێوە جگە لە پووچەڵی مێشکتان و بێبەرنامەیی ومشەخۆرپێناسەیەکی گونجاوتر نیە بۆ ئێوەی کاسەلێسی زەلیل وەشیاوی هیچیتر نین ونابن.