کورد بوون هەرگیز هەرزان بوون نییە ..

 

مستەفا دادار

 

نەخێر..هەرگیز کورد بوون و هەرزان بوون نیە ..

کاتێ هونەردۆستانی کورد لەدوورەوە هاواردەکەن "بژی دادار ،بژی نیشتمانپەروەر دادار وەفادار.. "


 تیکێتی کونسێرتەکەی دادار لە *دووبە شدا و ٧ کاتژمێر لە سە ر پێیان،بە ٥ هەزار دینار! 
 کەچی تیکێتی کۆنسێرتی *عە * جەمۆکان و قاتڵان و داگیر *کاران،*زەڕین بەزمانی نەتەوەی سە ردەست!  250$ 
 بە ڕاستی کورد، بە کولتوور  و بە فەرهەنگ و خۆناس و هونەر دۆست و هونەر خواز و گەوهەر ناسنین !
بەڵام چاک دەزانم  *کورد بوون چ دەردێکی گرانە و هەرزانبایی بوونە و سووک و بێ باێح بوونە و هەرزانفروشی یە و لە *کارەسات مەزنترە! 


 بەندە منەت لە سە ر کەس ناکەم، بەڵام دەڵێم  "ئەی کۆیلەی عاشقی قامچی دەستی جەلادەکەت،  لە سە ر گۆرانی بێژانی خوێڕی داگیرکار و دوژمنی خاک و نیشتمانەکەم ، جنێوم پێ مەدەن..! "


 *بە ڕاستی کورد، لە چ توخم و *تۆرەمەیەکن؟

ئاخ سەد ئاخ توخمی خۆخۆر و بێگانە پەرسەت و پارە پەرست و هیچ،  تۆ بچێت و ئێرانچێتی و عێراقچێتی و تورکچێتی و سوریاچێتی بکەی ،بچێ خزمەتی ئاشی  بێگانەبکەی بەڵام هونەروئەدەب وکلتوری خۆ بەچاوی سووک سەیربکەی  و وێڵکەی..! 
 
 خۆم لە جیاتی ئەو جۆرە کوردە گەمژە و بێ شه رمانە،کە ترۆپکی حیماقەتن وئەڵەیەکن لەزنجیرەی نیشتمانفرۆشتن، شە رم دامدەگرێت..!*