مستەفادادار
ئەگەر ئاخافتن زیوبێت،بێدەنگی زێڕە..!
هیواخوازم،گشت گرتە گفت و بێژ و پەیڤکاستەکانم، مێشک هەژێن نەبن و هومێدەوارم،کە شایانی گوێ لێ گرتن و کات بۆ گوێ بیستن، تەرخان کردن بوو بن..!
*بە بێ درۆ،چەندم پێ خۆش بوو، دوای مەرگم بمناسن!
لە و پەڕی بێدەنگیدا دەنگ هەڵبڕ بم!
نە ستایشی کەسان و نە جنێوی *ناکەسان..!
*بە دوور لە دونیای بێ بەزە و بێ شەرمی ماس میدیا و هەرزانبایی،ئێلکتڕۆنیکی، ئەویش لە لایەن گەلانی سادە و ساکاری خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و لە هەموویان کۆیلەتر،کوردە بۆرە!
کە واتە لەو پەڕی بە سامی و هە یبەتدا ر بوون، بە سە ر سامی و بەکپی و بە مەندی، هەنگاوەکانم هە ڵدەهێناوە و بە بێ خۆ قووت کردنەوە و هیچ چەشنە خۆ دەرخستنێک، ئارام و هێدی و هێمن، بە بێ ئەوەی بمەوێ ببم،کە چی هەم و بووم و هەبوونم بە هەرمانە و ئاخ چەن جوانتر دەبوو، کەسایەتی بێدەنگی خۆم و کارەکانم، وەک کەسێک بوون، تا شتێک بوون کردبان بە کارستان و گوڵستانی هەرمان , بە بێ هەرزانفرۆش بوون ..!
*بە دوور لە باز بازدێنی بازنەی کارەساتی کورد بوون و بازیچەی سیاسەتی ئەحزابی سەقەتی بە درۆ ئاشقە تفەنگی، نیشتمانی بریندار هەرزانفرۆش کار، بە نێوی کوردستان *! ئەوان ئەحزاب بە تۆڵەی ئازادە بیری، بەرزە بیری سە ربەخۆیی تاکە که سیم هاندەری قە ڵسە لێ گێڕان و بنە بڕانی، مرید ەکان و دەروێشەکانیان بوون، بۆ ڕۆ کردن و تیڕۆری بیری ئازاد و *تەنانەت، لایەنگرانی قسە زلیان و هەوەسـبازانیان، بۆ ئەوەی ڕێبەر و دیکتاتۆرەکانیان، بە سە ر ئازادە بیران دابسە پێنن،لە تیرۆری بە دەنیش، ناسڵە مێنەوە!
بەڵام بڵێم چی، چ بکەم تووشی کارەساتی کورد بوون بووم..!
ئەخر مە گەر دەنگ و گۆرانی کوا دەتوانی بیشارێیتەوە،وەک شێعر و چیرۆک و نەقڤاشی...