مستەفا دادار
دوێنێ شەوێ 31/7/2025
بەر لە ٨ی شەوی ئۆرووپا، لە شاری ئامستڕدام، پێتەختی هۆڵەندا، لە مەلەخانەی خیابان و جادەی سەڕەڕێ ی نێریک کاولاشی هێلانەی دەربەدەریم، تووشێ کابرایەکی بە هۆشی قەڵەوبووم ، کەلە دووکانی ماڵی زلی دەستی دوو کاردەکات و هۆڵەندی یە،بووم! زمان لووس و لەب لەبان و ڕەوان بێژ و درێژ دادڕ و لە قسان تێر!
دوو شوێنە برینی تازە داڕووشاوەی بە سە ر هەر دوو کوڵمی سوور و سپی یەوە بوون، بە هۆی قژە کاڵ و بسک و زولفە درێژەکانیەوە، هەستێکی ڕاکێشەری تایبەتیان دەدا بە شێوە گفت ولفت و پەیڤین و شڕۆڤە کردن و لێدوان و ئاخافتنەکانی، کە مرۆڤ ناچار دەبوو گوێی بۆ ڕابگرێت..؟!
جا باسەکانی تێکەڵەیەک بوولە سەر خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و پشتێنەی غەززە و ئیسرائیل و داعش و ئێردۆگان و ئۆجەلان و کێشەی ڕۆژئاوا ..هتد
بەڵێ ئێمە لە مەلەخانە لە گەڵ یەک ئاشنا بووین، بەس هەرچی لێ ورد دەبوومەوە، سەڕەڕای هاوسەرین دار بوون، زۆر لە و پیاوانەش دەچوو، کە بە ڕواڵەت ژنیان هەیە،بەس دوو چێژەن و حەزیان لە دوو پارووشە و ڕەنگە لە"بی"ولە هۆمۆیانش بچێت!.
هەرچەند بۆ بەندە، گرینگ نه بوو، چێژەی جییە و کێیە و چ کەسە؟ بەڵام بەڕاستی ئەندێشە کەی بۆ من کرینگ بوو..! چەن لە گەڵ خۆی ڕاست و یان بۆخۆی بوو، ئەستەمە، زانینی!..پێش ناوی Ebel ئێبڵ، دەیگۆت: ژنە کەی ئەلجزایری یە!..دوو کوڕی گەنجی الجزایری بێڕبێڕی، مشە خۆر و مفتە خۆر و سەت ڕەنگ و ڕوو، لە مەلە خانە ڕا، پەلکێشی کافە تاریا و ڕێستۆرانی، مەلەوانگە کرد بوون، بەری نەدەدان!دەسا دەعوەتی کردبوون بۆ پەتاتە و قاوە و هت. ئه وانیش لە خودایان دەویست، کەرێکی ئاوهایان وەچنگ کەوتوە و تفاقیان دەداتێ! ئەو هەتیو ئەلجزایریانە، ملیان وە بەر لەوەڕین دابوو،هەرچی پەتاتە بوو بە پەلە خە ڵاسیان کرد!..دوایە کابرای هۆڵەندی باسی خوشکە دزەکەی ئێردۆگان و کێشەی کورد لە ڕۆژئاوا و پێکۆکا و چەکدانانی ،کرد و..هتد ، دیتم ئەوەندەی سەر و قوونی زلە، ئەوەندەش بە هۆش و گۆشە! وریایانە باس لە بابەتەکان دەکات، ڕەوان بێژێ وەک مێو، وایە لە دەم و دەست و پلی دا!
دوایە تێگەیشتم، ژنەکەی فێری کردبوو ،شەیدای گۆرانیەکی گۆرانی بێژی ئەلجزایر ببێت و لە سەر یۆتووب،پێ نیشانی ئەو دوو کوڕە زۆر گەنجتر لە خۆی و لە ئێمە، دا و دەستی خۆزگەی ستایش کردنی مێلۆدی یەکەی، دە بن چەنەگەی نابوو، هەر سەری ڕادەوشاند بۆی! بە دوو هەتیمچە "ئامازیخ"بە عەڕەب بوەکانی دەگوت: گوێ بگرن چ حه شرێکە ئەو گۆرانی یە؟!.. پاشان هەتیوە بە تەمەنترە کە، کە نێوی سۆفیانە،بوو، لە خزمی ابوسفیان، دەچوو! لە"اسلام" هەتیوە موو زەردە کەمتەمەنترەکە، هەم چەن ساڵ پیرتر و زلتریش بوو، پێی گوتم:
تۆ گوتت: مۆسیقایی؟!...تکا دەکەین، شتێکمان لە سەر "yutube" بۆ ببینەوە!.گوتم: تکا دەکەم، بەندە گرینگ نیم و هیچ شتێکیشم ،پێ گرینگ نییە و حەزم لە خۆزل کردنەوەش نییە،هەمووی سرووشتی گوتراون!
گۆتیان: تکایە!منیش musto dadar Kurdistan کوردستان کوردستان، نیشتمانی جوان،م بۆ دانان و لایان سە یر بوو، کە بەندە خوێندوومە و ئاوها گەنج بوومە؟!..
کابرای هۆڵەندی کە نێوی Ebel بوو،کە گوتم دەبێ بە پەلە بچم بۆ شت کڕین ،هەتا سوپێر مارکێت دانەخراوە!.دەی ژمارەی یەکترمان هەیە و هتد..گۆتی: باشە دەعوەتت دەکەم بۆ قاوە!
مشتم بە کۆڵەی سینگم دادا و کوتم: نا من بانگێشتنت، دەکەم بۆ قاوە و لڵسای کردمەوە و ماڵاواییم لێ کردن!بەس عەڕەبەکان، زۆز زۆڵ بوون، بەر لەوە بە جێیان بهێڵم،دوای لەوەڕینی زۆر لە سەر گیرفانی کابرای هۆڵەندی، زووتر هه ستان و پێش من کەوتن!.لە بیرمە،.هەر بە فشە گوێیان لێ دەگرت و سە ریان بۆ دەلەقاند و ئەویش بە ئینگلیسی هۆڵەندی یەکە بۆی دەدوان ،و بێ پسانەوە هەر بۆی دەڕستن و هەر دەمگۆت: Ebel بە هۆڵەندی بدوێ، با ئەو الجزایری یە،٦ساڵە لێرە دەژیت، بە ئانقەست دێڕێک هۆڵەندی فێر نەبوە! دەی بوو بە دێڕێک هۆڵەندی و ٤ دێڕ ئینگلیسی!
ئامازیخ و بێر بێرە،بە عە ڕەب تواوەکان! بە دەم زۆر بڵەیی هۆڵەندی یەکە،دەنکێک پەتاتە و مەتاتەیان نەهێشت!هۆڵەندیان دە ئامێز گڕت و گوودبای مای برادرGoodby my brother
یان بە هۆڵەندی یە کوت و بۆی دەرجوون! لە هەمان کاتا،چ ببینم؟: دیتم Ebel ئێبڵ، بە دسڕۆکە کاغەزە شڕەی سەر مێزی ڕێستۆرانی مەلەخانە، چاوە ته ڕەکانی دەسڕێتەوە، هەستی برایەتی و مرۆڤایەتی،
ئاوێزان بوونی دوو ئامازیخی بە عەڕه ب تواوە و شیش و دەرزی حه شیش بەکار هێنەر و حەشیش کێش، مل و بەرۆکی گرتوە و چاک فریوی بزەی ژەهراوی و هەلپەرستی ئەو دوو کەسەی خواردوە و چاکیان بۆ کەر بوە..!
بە کورتی وپوختە: مرۆڤ دەکرێت، بە قسە و بە گوتە و کوتە،خۆی زۆر بە هۆش و پێ ئاقڵ و هۆشیار بێت، بەس بۆ سنوور بەزێنی، هیچ گەمژەیەک تۆزی نه شکێنێت!مرۆفە نەزان و دۆستە ناداناکان، کاریان کەڵکی نابەجێ وەرگرتن لە متمانە و مێهرەبانی، سنوور نەناس و شارەزایانە و لێهاتوویانە، گێلۆکەیی دەکەن و زۆر جار مافی هاواڵان و خەڵکان پێشێل دەکەن و ئازاردان دەکەن بە نەریت و پیشە !