پارێزەر گۆنا مەجید
ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری ساڵی ٢٠٢٤ی هەرێمی کوردستانی سەبارەت بە توندوتیژی خێزانی، تاوانە ئەلیکترۆنیەکان، دەستگیرکردن، و دۆسیەکانی دادگا ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە دۆخەکە پێویستی بە "کردەوەی بەپەلە" هەیە لەسەر ئاستی یاسایی و کۆمەڵایەتی.
لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پارێزەر گۆنا مەجید، ئەندامی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند" ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی کە لە ساڵی ڕابردوودا تۆمارکراون گەیشتووەتە ١٣ هەزار و ١٧ حاڵەت".
ڕوونیشیکردەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی سێکسی گەیشتە ٦٣ حاڵەت کە نزیکەی نیوەی ئەو حاڵەتانە لە هەولێر و دهۆک بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێڵی گەرمی ١١٩ زیاتر لە ١٢ هەزار ڕاپۆرتی توندوتیژی خێزانی پێگەیشتووە، لەنێویاندا ٥ هەزار و ٣٧٠ پەیوەندی لە دهۆک بووە و سێ هەزار و ٦٧٤ پەیوەندی لە سلێمانییەوە، سێ هەزار و ٢٣٠ لە هەولێرە.
لەم لینکەوە ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە
PM:07:49:28/06/2025
سەرچاوە : سپی میدیا