نیوەڕۆ رۆژی سێ شەممە ١ ی تەموز هێزێکی نە ناسراو، چالاکوان دڵشاد زێباری دەڕفێنن بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا دەزگا ئەمنییەکانی ئاکرێ و دهۆک هیچ راگەیاندنێکیان لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.
بەپێی زانیارییەکانی " سپی " ئەو چالاکوانە وا ناسراوە کە رەخنە لە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و هەرێم دەگرێت و، ئەگەر زۆرە لەسەر ئەو رەخنانە دەستگیرکرابێت.
ئاکرێ سەر بە پارێزگای دهۆکەو هێزی دەسەڵاتداری ئەو ناوچەیە پارتی دیمکراتی کوردستانە، هێزە ئەمنییەکانی ئەو دەڤەرەش هەر سەر بەهەمان پارتی سیاسین.
ئەمە دووەم حاڵەتی رفاندنە لەم هەفتەیەدا.
سەرەتای ئەم هەفتەیەش لە دهۆک هێزێکی ئەمنی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ سیپان ئامێدیان بۆ شوێنێکی نادیار رفاند و دواتر پاش ئازاردانێکی زۆر ئازادیان کرد.
دوای روواوەکە جوڵانەوەی نەوەی نوێ پارتی دیموکراتی کوردستانی بە ڕفاندنی پەرلەمانتارەکەیان تۆمەتبار کرد.
سەرچاوە : سپی میدیا