
سۆما بەرزنجی
لە سایەیی سەری ڤڵۆگەر و ڕیکلام چی و ناشارەزایان شار و سۆشیال میدییامان زۆر ئەکتیڤە.
بە ناوی ڤڵۆگەر و کەسی کاریگەر و ڕیکلامچی خۆیان ئەکەن با حاکمی هەموو شتێک و شارەزایی هەموو بوارێک و دەست بۆ هەموو شتێک دەبرێت ئەگەر ئەو بوارە شارەزایی خۆشیان نەبێت.
لە کوێی دونیا هەیە،
پزیشک بیت و ڤڵۆگەر بیت و شاخەوان بیت و سەفیری کۆمپانیا زەبەلاحەکان بیت و کاری فاشیۆن و فۆتۆ شوت بکەیت و گەنجی کاریگەر بیت و بەچکە بازرگانی جلو بەرگ و ئێکسسواری خانمان بیت،،،،، هەموو ئەمانە لە یەم (ئینساندا ) خۆ دڵنیام پێشەیەکی تریم لە یاد کردووە.
پیرۆزی ئەم کەسایەتییە لە کوێیە، کورد وتەنی چۆن فریا دەکەوێ سەری خۆی بخورێنێت، چۆن بیر و هۆشی فریایی ئەم هەموو پسپۆڕی و چالاکیە دەکەوێت، ئاخر پیشەی پزیشکی پیرۆزە.
سۆشیال میدییا کامێرای ئاشکرای ماڵی مۆدێل و ڤڵۆگەرەکان و ڕیکلام چییەکانە، جاران پەردەیەک هەبوو بۆ نیشاندانی ژیانیان بەڵام ئەوەشیان نە هێشت، دەزانین کەی نان دەخۆن و چی لەبەر دەکەن کێ میوانیانە کەی دەخەون و هەڵ دەستن لە خەوو و هەزارو یەک شتیتر.
لەسایەیی سەری ئەمان فێری چێشت لێنان و چایی لێنان و میوانداری و هاوڕێیەتی و هاوسەری (نموونەیی) بووین، خۆ خێریشیان بنووسرێت، ئەوان نەبن ئێمە هەندێ خواردنی بیانیی ناویشیان نازانیین.
یەک کەسە، ڕیکلامی خواردن و سابوون و بۆیەی قژ و پڕۆژەی نیشتەجێبوون و بیبسی و برنج و دایەنگە و قوتابخانە و جل و بەرگ، ژنە ڕیکلامی جلی پیاوان دەکات، ڕیکلام بۆ پزیشکەکانیش دەکات!!!.
من سەرم لەو کۆمپانیا و پزیشک و .. و خواردنگەو دایەنگە و پڕۆژە وەبەرهێنەکان و … هتد
دەسوڕمێ لە سەر ئەساسی چ لێهاتوویەک، دەیانکەنە مۆدێل فەیسی کۆمپانیا و بڕاند و بزنزەکەیان، خۆ من هەر ئەوەندەی لێ دەزانم.
دێت لەسەر دەروون دروستی قسە دەکات، کاکی من دادەی من، بە یارمەتیت جەنابت بڕوانامەت هەیە لەوە بوارەی باسی دەکەی؟ لایەنی کەم هیچ خولێکی نێودەوڵەتی و باوەڕ پێکراوت هەیە؟
وەڵام؛: ناوەللە خۆمم پیا هەڵواسیوە، تا ئاستی بینەرەکانم و فان و فۆڵەوەرس و ئەم شتانەم زیاد بێ، بەڵکو پزیشکێکی جوانکاری یاخود ، خاوەنی پڕۆژەیەک بمکاتە فەیس براندی خۆی.
باسی دەروون دروستی و گەنج دەکات، گەنج هەوڵ نادات، و گەنج بێ کەڵکە، دەی تۆ پەلاماری هەموو پیشەکانت داوە و دەرفەتی ئەوەت نە هێشتۆتەوە گەنجێک ئەوە بکات لە بری تۆ، دواتریش بە تەحەداوە دەڵێت گەنج خاک فرۆشە و بێ کەڵکە.
تۆش خوا بتکات بە قوربانی بینەرەکانت، کۆمپانیایەک دێت و سویچی سەیارەیەکت پێ دەدات و دەتکاتە سەفیری کۆمپانیاکەی.
یانیش بەژداری هیچ خولێکی ئەتەکێت و شێوازی وانە وتنەوەی مامۆستایی، نەکردووە و بەڵام لە سەنتەرێک لە پەیمانگەیەکی ئەهلی و یانیش لە ڕێکخراوێک مامۆستای وانەیەک و پیشەیەکە!.
ئێمە نابین بە وڵاتانی دراوسێ، کۆمەڵگەی ئێمە هیچ کاتێک لەگەڵ ئەو کەسانە نابێت، شتێک نە هێڵنەوە بە ناوی شەرم و حەیا و دەست بردن بۆ داب و نەریت و کەلتووری کوردی.
فەرشی سوور، بۆتە فەرشی ڤڵۆگەرەکان.
لەسەر فەرشی سوور، ئەوەندەی ڕیکلام چی و ڤڵۆگەر چی دەبینیت، کەسانی ئەکادیمی و خاوەن سەلیقە و بە هەیبەت نابینیت.
ڤڵۆگەر و ڕیکلام کەلە دونیا زۆر باو ئاساییە هەبێت بەڵام پێوسیت ناکات هەموو ژیانی خۆی بە ئێمە بڵێت، منی بینەر کارم چییە بەوەی تۆ ئارەزووی کامە بیبسی دەکەی، کارم بەوە چیە لەگەڵ خێزانەکەت چویت بۆ کوێ.
گوێت لێناگرین لەبەر ئەوەی شارەزاییت نییە لە هیچ شتێکدا، هیچ بەهرە و لێهاتوویەکت نییە، جگە لە لێهاتووی نواندنی ساختە.
سەرچاوە سپی میدیا