مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی کانی ٢٠٢٥ هه‌ڵبژارد
"مەنسوور جیهانی" پەیامنێری سەربەخۆ و نێودەوڵەتی سینەما و ڕه‌خنه‌گری ماڵپه‌ڕی گرینگی سینه‌مایی "ئێندی‌وایێر" IndieWire فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی "کان"ی هه‌ڵبژارد.
"مەنسوور جیهانی" پەیامنێری سەربەخۆ و نێودەوڵەتی سینەما له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی "کریستیان بلۆوێلت" Christian Blauvelt به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی گرینگ و پسپۆڕی سینه‌مایی "ئێندی‌وایێر" IndieWire له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا وه‌کو ڕه‌خنه‌گر له کیشوه‌ری ئاسیا فیلمه‌کانی حه‌فتاوهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان" له وڵاتی فه‌ره‌نسای ده‌ست نیشان کرد.
له وتارێکدا که له لایه‌ن "کریستیان بلۆوێلت" Christian Blauvelt به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی گرینگ و پسپۆڕی سینه‌مایی "ئێندی‌وایێر" IndieWire له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا به مانشێتی "راپرسی ڕه‌خنه‌گرانی کان ٢٠٢٥: باشترین فیلمه‌کان و پێشکه‌ش کردنه‌کان له هه‌ڵبژاردنی ٤٨ ڕه‌خنه‌گر" نووسراوه، هاتووه: جاڕێکی دیکه ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی که ئێمه بیرووڕا و راپرسیمان له‌گه‌ڵ کردن، زۆر نزیکبوون له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران که ئه‌مساڵ له لایه‌ن "ژۆلییێت بینووش" Juliette Binoche رێبه‌رایه‌تی ده‌کرا و ناونیشانه رکابه‌رییه‌کان له ده‌رئه‌نجامی "ئێندی‌وایێر" خۆی ده‌رخست.
ساڵی پار، له راپرسی "ئێندی‌وایێر" له ڕه‌خنه‌گرانی کان ٢٠٢٤، ده‌ک ده‌نگییه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر بوونی هه‌بوو و فیلمی سینه‌مایی "ئانۆرا" Anora له ده‌رهێنانی "شان بێکێر" Sean Baker براوه‌ی باشترین فیلم، باشترین سیناریۆ و باشترین ده‌رهێنان بوو.
به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی حه‌فتاوحه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان" هاوڕا بوون؛ هه‌ر چه‌نده باشترن فیلم که ئه‌وان هه‌ڵیان بژارد، ڕکابه‌رییه‌کی نزیکی له‌گه‌ڵ یه‌کێکی دیکه له هه‌ڵبژێردراوه‌کانی فێستیڤاڵ بوو.
راپرسی ڕه‌خنه‌گرانی کان له سالی ٢٠٢٥ له‌گه‌ڵ دادوه‌رانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان" جیاواز بوو، به‌و فیلمه جۆراوجۆرانه‌ی که ئه‌م جاره له ریزبه‌ندی یه‌که‌می هه‌ر کام له گرووپه‌کان دا جێی خۆیان مسۆگر کردبو. هه‌ر چه‌نده ئه‌و ٤٨ ڕه‌خنه‌گره‌ی که ده‌نگیان داوه. به نوێنه‌رایه‌تی له چوار کیشوه‌ری جیهان، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ که‌سانێک که ساڵی پار ده‌نگیان دا، یه‌کتریان داپۆشیوه. بۆ بینینی لیستی هه‌موو ڕه‌خنه‌گره‌کانی ئه‌مساڵی "ئێندی‌وایێر" IndieWire سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن:
https://www.indiewire.com/features/best-of/2025-cannes-critics-survey-best-films-1235127141/2/
وادیاره که بیرووڕاکانی ئه‌وان ئه‌م جاره، هه‌ندێک گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه؛ بۆ نموونه، فیلمی "قیامه‌ت" Resurrection له ده‌رهێنانی "بی گان" Bi Gan له ده‌نگدان بۆ باشترین ده‌رهێنان، به بێی ئاماده‌بوون له لیستی باشترین فیلم یا باشترین سیناریۆ، له پله‌ی یه‌که‌مدا بوو.
فیلمی "سیرات" Sirât له ده‌رهێنانی "ئۆلیڤێر لاکسه" Oliver Laxe و به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا؛ له راپرسی ڕه‌خنه‌گرانی "کان" نازناوی باشترین فیلمی به‌ده‌ست هێنا که له وڵاتی مه‌غریب وێنه‌گیراوه و سه‌باره‌ت به باوکێکه که به شوێن کچه ونبووه‌که‌ی دا ده‌گه‌رێت که له کاتی به‌شداری له فێستیڤاڵێکی مۆسیقا له به‌شی باشووری ئه‌م وڵاتی ون بووه. "سیرات" که به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاو؛ دڵڕفێن، هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن، چاوه‌ڕوان نه‌کراو و، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ر شتێک پێشوازیی لێ‌کرا، "پێدرۆ ئاڵمادۆڤار" Pedro Almodóvar ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئیسپانی به ناویشانی به‌رهه‌مهێنه‌ر، هاوڕێیه‌تی ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه ده‌کات. له نێوان ٤٨ ده‌نگده‌ر، ١١ ده‌نگ له‌مانه، ئه‌ویان به ناونیشانی باشترین فیلم ده‌ست نیشان کرد، ١٠ ده‌نگ به "پێشهاتێکی ساده" It Was Just an Accident له ده‌رهێنانی "جه‌عفه‌ر په‌ناهی" و "بایخی سۆزداری" Sentimental Value له ده‌رهێنانی "یواخیم تریێر" Joachim Trier ، ٩ ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا. ده‌نگ ده‌رانی ئه‌مسال، هه‌موو پێکه‌وه یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ڕا نه‌بوون.
"سیرات" به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "پێشهاتێکی ساده" و "راسپارده‌ی نهێنی" The Secret Agent له ده‌رهێنانی "کلێبێر مێندۆنسا فیلهۆ" Kleber Mendonça Filho بێجگه له به‌ده‌ست هێنانی ناونیشانی جۆراوجۆر که پێش له رێوره‌سمی کۆتایی فێستیڤاڵی "کان" به‌ده‌ستیان هێنابوو، وه‌کو "بایخی سۆزداری" له ده‌رهێنانی "یواخیم تریێر"؛ به بڕوای "ئانه تامسۆن" Anne Thompson ڕه‌خنه‌گری "ئێندی‌وایێر"، له‌و گرووپه جۆراوجۆره چه‌ند لایه‌نه‌کانی خه‌ڵاته‌کانی ئۆسکار Oscar جێگای تایبه‌ت به خۆیان مسۆگر ده‌که‌ن. پێویست به گوتن نییه که کۆمپانیای په‌خشی "نێئۆن" Neon به باشی له لیستی فیلمه‌کانی خواره‌وه دا ئاماده‌یه.
فیلمه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی ڕه‌خنه‌گران، هه‌ڵبه‌ت له نێوان ئه‌و براوانه‌ی که ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران به سه‌رۆکایه‌تی "ژۆلییێت بینووش" هه‌ڵبژێردران، ته‌نانه‌ت پێگه‌یه‌کی باشتریشیان هه‌یه. له ٥ فیلمی هه‌ره باش که له به‌شی باشترین فیلم هه‌ڵبژێردراون، هه‌موویان له نێوان براوه‌کانی فێستیڤاڵی کانیشدا بوونیان هه‌یه و "سیرات" و "ده‌نگی رووخان" به شێوه‌ی هاوبه‌ش، خه‌ڵاتی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانیان وه‌رگرت.
فلیمی سینه‌مایی "بایخی سۆزداری" که له ریزبه‌ندی یه‌که‌می باشترین سیناریۆی ڕه‌خنه‌گرانی "ئێندی‌وایێر" دایه، "خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی" GRAND PRIX حه‌فتاوهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان"ی وه‌رگرت و هه‌روه‌ها فلیمی سینه‌مایی "راسپارده‌ی نهێنی" له ده‌رهێنانی "کلێبێر مێندۆنسا فیلهۆ" خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
ڕه‌نگه جیاوازیی سه‌ره‌کی فیلمی سینه‌مایی "دایکه گه‌نجه‌کان" Jeunes Mères له ده‌رهێنانی برایانی "لۆک داردێن" Luc Dardenne و "ژان - پیێر داردێن" Jean-Pierre Dardenne دا بوو که له حه‌فتاوهه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان" خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی برده‌وه، به‌ڵام له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ڕه‌خنه‌گرانی "ئێندی‌وایێر" دا پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی نه‌بوو.
ته‌نیا سێ ناونیشان له به‌شێکی دیکه بێجگه له رکابه‌ریی له خواره‌وه پیشان ده‌درێت؛ له به‌شی "جۆرێک ڕوانین" Un Certain Regard دا، فیلمی "سیخوڕ" Urchin یه‌که‌مین فیلمی "هێریس دیکنسۆن" Harris Dickinson که له ریزبه‌ندی یه‌که‌می باشترین فیلمی یه‌که‌می ده‌رهێنه‌ری ئێمه دایه، فیلمی "سێبه‌ری باوکم" My Father's Shadow و فیلمی "کۆڵه‌که" Pillion. و ته‌نیا یه‌ک فیلم له هه‌ر کام له به‌شه‌کانی هاوشان له خواره‌وه پیشان دراوه، له به‌شی "دوو هه‌فته‌ی ده‌رهێنه‌ران" فیلمی "که‌یکی سه‌رۆک کۆمار" The President's Cake که هه‌روه‌ها براوه‌ی خه‌ڵاتی "کامێڕای زێڕین" Camera d'Or بوو و له لیستی باشترین "فیلمی یه‌که‌م"ی ئێمه‌دا له پله‌ی دووهه‌مدا وه‌ستاوه.
ده‌رئه‌نجامی راپرسی ماڵپه‌ڕی "ئێندی‌وایێر" IndieWire له ڕه‌خنه‌گرانی ٤ کیشوه‌ری جیهان، له خواره‌وه دا هاتووه:
باشترین فیلم:
١ - فیلمی سینه‌مایی "سیرات" Sirât له ده‌رهێنانی "ئۆلیڤێر لاکسه" Oliver Laxe
٢ - فیلمی "پێشهاتێکی ساده" It Was Just an Accident له ده‌رهێنانی "جه‌عفه‌ر په‌ناهی"
٣ - "بایخی سۆزداری" Sentimental Value له ده‌رهێنانی "یواخیم تریێر" Joachim Trier
4 - "ده‌نگی رووخان" Sound of Falling له ده‌رهێنانی "ماشا سچیلینسکی" Mascha Schilinski
٥ - فیلمی "راسپارده‌ی نهێنی" The Secret Agent له ده‌رهێنانی "کلێبێر مێندۆنسا فیلهۆ"
باشترین سیناریۆ:
١ - "بایخی سۆزداری" له نووسینی "ئێسکیل ڤۆگت" Eskil Vogt و "یواخیم تریێر"
٢ - "راسپارده‌ی نهێنی" The Secret Agent له نووسینی "کلێبێر مێندۆنسا فیلهۆ"
٣ - "دوو دادستێن" Two Prosecutors له نووسینی "سێرگێئی لوزنیتسا" Sergei Loznitsa
4 - "پێشهاتێکی ساده" له نووسینی "جه‌عفه‌ر په‌ناهی" Jafar Panahi
5 - "سیرات" له نووسینی هاوبه‌شی "سانتیاگو فیلول" Santiago Fillol و "ئۆلیڤێر لاکسه"
باشترین ده‌رهێنانی فیلم:
١ - فیلمی سینه‌مایی "قیامه‌ت" Resurrection له ده‌رهێنانی "بی گان" Bi Gan
٢ - فیلمی "پێشهاتێکی ساده" It Was Just an Accident له ده‌رهێنانی "جه‌عفه‌ر په‌ناهی"
٣ - فیلمی "راسپارده‌ی نهێنی" The Secret Agent له ده‌رهێنانی "کلێبێر مێندۆنسا فیلهۆ" 4 - فیلمی "ده‌نگی رووخان" Sound of Falling له ده‌رهێنانی "ماشا سچیلینسکی"
5 - فیلمی "عه‌شقی من بمره" Die My Love له ده‌رهێنانی "لین ره‌مزی" Lynne Ramsey
باشترین فیلمی یه‌که‌م:
١ - فیلمی "سیخوڕ" Urchin له ده‌رهێنانی "هێریس دیکنسۆن" Harris Dickinson
٢ - فیلمی "که‌یکی سه‌رۆک کۆمار" The President's Cake له ده‌رهێنانی "حه‌سه‌ن هادی"
٣ - فیلمی "کۆڵه‌که" Pillion له ده‌رهێنانی "هێری لایتون" Harry Lighton و فیلمی "سێبه‌ری باوکم" له ده‌رهێنانی "ئاکینۆلا دیۆسین جونیۆر" Akinola DAVIES JR.
بۆ زانیاری زیاتر:
https://www.indiewire.com/features/best-of/2025-cannes-critics-survey-best-films-1235127141/
https://www.indiewire.com/features/best-of/2025-cannes-critics-survey-best-films-1235127141/2/
مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی کانی ٢٠٢٥ هه‌ڵبژارد A.jpg~405 KBShow Download