وێستگه‌نیوز-
جه‌نگیز چاندار، ڕۆژنامه‌وان و سیاسه‌تمه‌دار كاندیدی پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان "ده‌م پارتی"یه بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، پارتی یه‌كسانی و دیموكراسیی گه‌لان "ده‌م پارتی"، جه‌نگیز چانداری وه‌ك به‌ربژێری خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا دیاریكردووه.
تۆماركردنی ناوی جه‌نگیز چاندار وه‌ك كاندیدی ده‌م پارتی بۆ ئه‌و پۆسته، له‌كاتژمێر 2:45 خوله‌كی ئه‌مڕۆدا به داواكاریی فه‌رمی ده‌م پارتی ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كاندیدی ئاكه‌په و مه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، نو‌عمان كورتولموش ده‌بێت، كه له ئێستاش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیایه.
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له 28ـی ئایاره‌وه ده‌ستی پێكردووه و له پێنج رۆژی سه‌ره‌تای پڕۆسه‌كه‌دا ناوی كاندیده‌كان تۆمار ده‌كرێت، پاشان له ماوه‌ی پێنج رۆژی دیكه‌دا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان له 3ـی حوزه‌یران به‌شێوه‌ی ده‌نگدانی نهێنی ئه‌نجام ده‌درێت.
سەرچاوە : ویستگە