ئیتاڵیا، ڕەگەزنامەی فەخری بە زیندانیانی کورد!

 

 

 

شوان سدیق

 

تا ئێستە لەوڵاتی ئیتاڵیا، شەش ڕەگەزنامەی فەخری بە کەسایەتیە سیاسی و کۆمەڵایەتی و چالاکوانەکانی کوردی زیندانیکراو دراوە.

ئەم ڕەگەزنامانە ئامانجی لێی پشتیوانی و هاوسۆزیە بۆ دۆزی کورد لەسەر ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی.

یەکێک لەو سیاسی و کەسایەتیانەی کورد "ئوجالانە" ڕەگەزنامەی فەخری زۆر پێدراوە.

بەڵام بیرمان نەچێ پێش دەستگیرکردنی ئۆجالان ڕوویکردە، ئیتاڵیاو ئەم وڵاتە پارێزگاری لێی نەکرد!

تا ئێستە چوار جار ڕەگەزنامەی فەخری دراوە بە عەبدوڵا ئوجالان، ڕێبەری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە وڵاتی ئیتاڵیا.

یەکەم: ساڵی ٢٠١٥ شارەوانی پالێرمۆ لە هەرێمی سیچیلیا.

دووەم: ساڵی ٢٠١٦ شارەوانی ناپۆلی لە هەرێمی کامپانیا.

سێیەم: ساڵی ٢٠٢١ شارەوانی ڕێندێ لە هەرێمی کالابریا.

چوارەم: ساڵی ٢٠٢٥ شارەوانی بۆلۆنیا لە هەرێمی ئێمیلیاڕۆماننا.

هەموو جارێکیش نوێنەری تورکیا لە ڕۆما دژی پێدانی ڕەگەزنامەی فەخری بە "ئۆجالان" ئەوان ناڕەزایان دەربڕیوە،

پێدانی ئەم هەموو ڕەگەزنامەیە دوای ئەوە دێ، کاتێ ئۆجالان خۆی هاتە ئیتاڵیا هەڵەی ئەم وڵاتە ئەوەبوو نەیگرتە خۆی، بەهۆی فشاری ئەمریکاو تورکیا، ڕۆژئاوا لەم ڕوانگەوە دەورێکی ناشرینی بینی.

جگە لە ئۆجەلان، ژنانی کوردیش ڕەگەزنامەی فەخریان پێدراوە، لەپێناو پشتیوانیان و ڕزگاربوونیان لەسزای سێدارەدان.

ڕۆژی ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥ شارەوانی فلۆرێنسای ئیتاڵیا بەزۆرینەی دەنگ و لە مەراسیمێک ڕەگەزنامەی فەخریان بەخشیە "پەخشان عەزیزی" ژنە زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ئەوین و سزادراو بە سزای لە سێدارەدان.

هەروەها یەکێکیش لە ئامانجەکانی خەڵاتەکە ڕێگە گرتنە لەسێدارەدانی "پەخشان عەزیزی" و ڕزگارکردنی ژیانی ئەم ژنە کوردەیە لە زیندان.

ڕۆژی ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥، شارەوانی شارۆچکەی پوجیبونسی لە هەرێمی تۆسکانای ئیتاڵیا بەکۆی دەنگی ئەنجوومەنەکە ڕەزامەندیان دەربڕی لەسەر پێدانی ڕەگەزنامەی فەخری بە ژنە چالاکوانی کورد "وریشە مورادی".

ئەو ڕەگەزنامە وەکو ڕێزێک لەپێناو کاروچالاکیەکانی "مورادی" سەبارەت بەپرسی مافەکانی ژنان و منداڵان لە ئێران.

وریشە مورادی لەسەرەتای مانگی (ئاب)ی ٢٠٢٣ لە ڕێگای شارەکانی نێوان مەریوان بۆ سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران ده‌ستگیركرا.

ئەمساڵ، "وریشە" لایەن دادگای ڕژێمی ئێرانەوە بڕیاری سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.

سەرچاوە : ئاوێنە