✒ وێبینارێکی تایبەت
🔍 لەگەڵ دکتۆر سیڤان سەعید و بەڕێز کەمال چۆمانی
🔸 لە درێژەی کارە زانستی و نیشتمانییەکانی کۆڕبەندی سەکۆ، بانگهێشتان دەکەین بۆ بەشداریکردن لە وێبینارێکی تایبەت لەگەڵ دوو لە پسپۆڕان و نووسەرانی بواری دیراساتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی کورد.
🔸 لەم وێبینارەدا:
* دکتۆر سیڤان سەعید، پرۆفیسۆری هاریکار لە دیراساتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆلێژی لێکۆڵینەوە هەرێمییەکان لە زانکۆی شانشی لە وڵاتی چین و مامۆستاش لە زانکۆی ڕۆژاڤا لە ڕۆژئاوای کوردستان، بابەتی:
«لە بەرخۆدانەوە بۆ بونیادنانەوە: گەشەی بزووتنەوەی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست»
پێشکەش دەکات.
* بەڕێز کەمال چۆمانی، کاندیدی دکتۆرا لە زانکۆی لایپزیگ، لە ئەڵمانیا، بابەتی:
«دەرچوون لە خولانەوە لە بازنەیەکدا: گرێبەستێکی کۆمەڵایەتیی نوێ لەنێوان تورک و کورد»
پێشکەش دەکات.
🔸 ئەم وێبینارە لە چوارچێوەی کارە زانستی و نیشتمانییەکانی کۆڕبەندی سەکۆدا پێشکەش دەکرێت و تیشک دەخاتە سەر دوو بابەتی گرنگ و جیاواز لە پەیوەندی بە دۆزی نیشتمانیمانەوە.
⭕ کات و ڕێکەوت: یەکشەممە، ١٥ی ٦ی ٢٠٢٥
⭕ کاتژمێر بەپێی ناوچە جیاوازەکان:
🕙 هەولێر: ٢٢:٠٠
🕙 کرماشان: ٢٢:٣٠
🕙 ئەوروپای ناوەند: ٢١:٠٠
⭕ ماوەی کۆڕ: ٣ کاتژمێر
⭕ کۆڕبێژان:
دکتۆر سیڤان سەعید
کەمال چۆمانی
⭕ کۆڕگێڕ:
د. شێرکۆ کرمانج
⭕ پلاتفۆرم: زووم
⭕ لینکی زووم: دواتر بڵاو دەکرێتەوە
داوای بەشداریکردنتان لەم وێبینارە گرنگە دەکەین.
⚠ تێبینی گرنگ:
- لینکی زووم دواتر بڵاو دەبێتەوە و تکایە پابڵیکی مەکەن
- بەهۆی ئەمنیەتی وێبینارەکە، داوا دەکەین هەمووان بە ناوی خۆیان بەشدار بن تاکو بەڕێوەبەران ڕێگەیان بدەنە ژوورەوە.