دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای ڕوونکردنەوە لە تورکیا دەکات

 

 

 

پاش ١٠ ساڵ لە تاوانی کوشتنی ١٣٧ کەس لە جزیرەی شرناخ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بە فەرمی داوای ڕوونکردنەوە لە تورکیا دەکات و دەڵێت" بەرگرینامەی خۆیان ئامادە بکەن". 
 

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ڕێگەی نامەیەکی فەرمییەوە بۆ ئەنقەرە، داوای لە تورکیا کردوە ڕوونکردنەوە بدات لەبارەی کۆمەڵکوژکردنی ١٣٧ کەس لە جزیرەی شرناخ لە باکوری کوردستان، کە لە میانی قەدەغەی هاتوچۆ لە ساڵی ٢٠١٥دا لەژێرزەمینیی باڵەخانەیەکدا لە ئەنجامی هێرشەکانیان گیانیان لەدەستدا.

بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا، پاش سکاڵای خێزانی قوربانییەکانی تورکیا دیت لەڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە دوای ئەوەی لە لایەن دادگای دەستوریی تورکیاوە سکاڵاکانیان ڕەتکرابوەوە.

یەکەم جار سکاڵاکە لە ساڵی ٢٠١٩ تۆمار کرا و چەند جارێک لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە ڕەتکرابوەوە، دواجار سکاڵا‌کەی پەسەند کرد و لە ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە داوای ڕوونکردنەوە لە تورکیا دەکات. 

سەرچاوە : سپی میدیا