
رێکخراوی هانا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری کوژران و برینداربووانی کۆڵبەران و کاسبکارانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە،
بەپێی ئامارەکە لەماوەی یەک مانگدا ١٢ کۆڵبەر کوژراو و برینداربوون.
بە گوێرەی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە مانگی تەمووزدا لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٢ کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون و بریندار كراون.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە " لەو ژمارەیە شەش کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و شەش کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون."
بەشێکی زۆری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان پەنا بۆ کاری مەترسیدار و دژواری کۆڵبەری ئەبەن، رۆژانە هەواڵی کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەر لە سەر سنوورەکان بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاو ئەبێتەوە.
سەرچاوە : سپی میدیا