بانگهێشتنامە لە کۆڕبەندی سەکۆ بۆ نیشتمانسازیی

📢 بانگهێشتنامە لە کۆڕبەندی سەکۆ بۆ نیشتمانسازیی

✒ تورکیش پاکس
🔍 ستراتیژیی نوێی تورکیا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

🔸 لە درێژەی کارە زانستی و نیشتمانییەکانی کۆڕبەندی سەکۆ، ئێمە شانازی دەکەین بە ڕاگەیاندنی وێبینارێکی تایبەت لەسەر «تورکیش پاکس: ستراتیژیی نوێی تورکیا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست» کە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ تێگەیشتن لە ستراتیژە نوێیەکانی تورکیا لە ناوچەکە.

🔸 لەم سێمینارەدا، عەتا جەماڵی هەوڵ دەدات لەسەر بنەمای پەیوەندییە نوێیەکانی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ پەکەکە، گۆڕانکارییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانکارییە جەمسەرییە جیهانییەکان، پێناسەیەکی تایبەتمەند بۆ کۆی ستراتیژیی نوێی تورکیا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بکات. ئامانج لەمە ئەوەیە کە لەژێر ڕۆشنایی وەها پێناسەیەک سیستەم و میکانیزمەکانی خوێندنەوە و شرۆڤەی هەڵسوکەوتی سیاسی و ستراتیژیکی ئەو وڵاتە، وەک یەک لە داگیرکەرە سەرەکییەکانی کوردستان، لەبارتر بێت.

🔸 ئەمە هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی چەق و ناوەندی پرسی کوردستان وەک مێگا-پرس و دەرباز بوون لە داوی وردکردنەوەی پرسی کوردستان بۆ وردەپرسگەلی وەک پرسی دیموکراتیزاسیۆن، ئاشتی، ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، زمان، بەشداریی سیاسی و تەنانەت پرسە یاسایی و دەستوورییە ناوتورکیاییەکان.

⭕ کات و ڕێکەوت: یەکشەممە، ١ی ٦ی ٢٠٢٥

⭕ کاتژمێر بەپێی ناوچە جیاوازەکان:
🕙 هەولێر: ٢٢:٠٠
🕙 کرماشان: ٢٢:٣٠
🕙 ئەوروپای ناوەند: ٢١:٠٠

⭕ ماوەی کۆڕ: ٢ کاتژمێر

⭕ کۆڕبێژ: 
عەتا جەماڵی

⭕ کۆڕگێڕان: 
مانی ئاڤرین و ڕەوا هەژار

⭕ پلاتفۆرم: زووم

⭕ لینکی زووم: دواتر بڵاو دەکرێتەوە

داوای بەشداریکردنتان لەم وێبینارە گرنگە دەکەین کە تیشک دەخاتە سەر یەکێک لە هەستیارترین پرسەکانی ئێستای گۆڕەپانی ستراتیژی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر کوردستان.

⚠ تێبینی گرنگ:
- لینکی زووم دواتر بڵاو دەبێتەوە و تکایە پابڵیکی مەکەن
- بەهۆی ئەمنیەتی وێبینارەکە، داوا دەکەین هەمووان بە ناوی خۆیان بەشدار بن تاکو بەڕێوەبەران ڕێگەیان بدەن بێنە ژوورەوە.